ناس کورد-
هاوڵاتییەکی سعودی پاش ئەوەى لە ماڵەکەی خۆیدا خەریکی پەروەردەکردنیان بووە، یەکێک لە شێرەکانی پەلاماری دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی "سبق"ی سعودی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێک لە گەڕەکی سەلی لە ڕۆژهەڵاتی ڕیازی پایتەخت کە هاوڵاتییەک بە دەستی ئەو شێرەی کە بەخێوی دەکات کوژراوە.
دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی هاوڵاتییەکەیان لەژێر دەستی شێرەکەدا دەرهێناوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.