گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێکی نوێ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەى لێبڕینی موچە

2021.04.16 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی نوێ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەى لێبڕینی موچە

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێکی نوێی لەبارەى لێبڕینی موچە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەى کە بڵاوکراوەتەوە و واژۆی عەلی عەلاویی وەزیری پێوەیە لەبارەى لێبڕینی باجی لەسەر کۆی موچە بەشێکە لە جێبەجێکردنی بڕگەی (ج)ی ماددەى 34ی یاسای بودجە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ (16ی نیسانی 2021) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لێبڕینی باجی پێشنیازکراو چینەکانی خوارەوە ناگرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەى هەیە."

 

دەشڵێت، "سورین لەسەر گەرەنتیکردنی مافی فەرمانبەر و هاوڵاتیان."

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە نوسراوێكدا كە 14ی نیسانی 2021 وەزیری دارایی عێراق واژۆی كردووە پیشنیاز كراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بگەرێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1)ی ساڵی 2007 كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی موچە (بنەڕەتی و دەرماڵە و ئیفاد و هاندان) لەبەرواری 1ی نیسانی ئەمساڵەوە بەڵام بۆ مانگەكانی كانونی دووەم و شوبات و ئازار و نیسان ئەو باجە وەرنەگیرێت.

 

ئەو نوسراوە توڕەیی بەشێک لە لایەنەکان و هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەوەى لە نوسراوى وەزارەتى دارايى بۆ ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيران هاتووە سەبارە بە جێبەجێكردنى دانانى باج لەسەر موچە ڕەت دەكەنەوە و "ناكرێت دواى چوار مانگ لە دابەزاندنى نرخى دينار باجيش لەسەر موچە دابنرێت."

 

ماجیدە تەميمى، ئەندامى لیژنەکە (16ى نيسانى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا كە كۆپيەكى دەست "ناس كورد" كەوتووە ڕايگەياندووە، بەهەموو شێوەيەك نوسراوى ژمارە 880ى وەزارەتى دارايى كە 13ى نيسان نێردراوە بۆ ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيران ڕەت دەكەنەوە كە تێيدا وەزيرى دارايى داواى كردووە دوبارە كاربە ڕێنمايى ژمارە 1ى ساڵى 2007 بكرێت بۆ دانانى باج لەسەر موچە.

 

زیاتر بخوێنەوە: دارایی عێراق داوای جێگیركردنی لێبڕینی موچە دەكات لە مانگی نیسانەوە  

زیاتر بخوێنەوە: یەكەم كاردانەوە دژی لێبڕینی موچە لە دارایی پەرلەمانی عێراقەوە