گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمپانیای فایزەر: پێویستیتان بە ژەمی سێیەمیش دەبێت

2021.04.16 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیای فایزەر: پێویستیتان بە ژەمی سێیەمیش دەبێت

ناس کورد-

كۆمپانياى فايزەری ئەمریکی ئاشكراى کرد، ئەوانەى ڤاكسينى كۆمپانياكەيان وەردەگرن كە بە دوو ژەم دەدرێت، دواى شەش بۆ 12 مانگى تر پيێويستيان بە ژەمى سێيەمیش دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلبێرت بۆرلا، سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى فايزەر (16ى نيسانى 2021) لە گفتوگۆيەكدا لە كەناڵى "CNBC"ى ئەمريكى وتى، لەوانەيە خۆپاراستن دژى پەتاى كۆرۆنا ساڵانە بێت، هەندێك ڤاكسين هەيە تەنها يەك جارە وەك ئەوەى بۆ پاراستن لە شەشەلى منداڵان بەكاردەهێنرێت، هەندێك ڤاكسينيش هەيە ساڵانەيە وەك ڤاكسينى دژە ئەنفلۆنزا.

 

ئەوەشى ڕوونكردووەتەوە، بۆيە ئەوانەى ڤاكسينى "فايزەر - بایۆتیک" وەردەگرن، پێويستە دواى شەش مانگ بۆ 12 مانگ ڤاكسينى پاڵپشتى سێيەم وەربگرن.

 

بەپێى نوێترين لێكۆڵينەوەكان، دواى وەرگرتنى هەردوو ژەمەكەى ڤاكسينى فايزەر، ئەو ڤاكسينە دواى شەش مانگيش بە ڕێژەى 90% چالاك بووە.

 

فايزەر و بایەتیک لە كۆتاييەكانى مانگى شوباتى ئەمساڵ دەستيان كرد بە لێكۆڵينەوە لەسەر ژەمى سێيەمى ڤاكسينەكە كە ئامانج لێى پاراستنە لە گۆڕانكارييەكانى كۆرۆنا لە داهاتوودا.