گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

چین بەهۆی ’’یەک منداڵەوە’’ لە بەردەم کارەساتدایە

2021.04.16 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
چین بەهۆی ’’یەک منداڵەوە’’ لە بەردەم کارەساتدایە

ناس کورد-

بەهۆى سياسەتى بوونى تەنها "يەك منداڵ" چين لە بەردەم لەدەستدانى مليۆنان كەس و تايبەتمەندى ئابورييەكەيدا و بانكى ناوەندى ئەو وڵاتەش هۆشدارى دەدات لەوەى لەبەرامبەر ئەمريكادا شكست دەهێنن بەهۆی ئەو سیاسەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "ساوس چاینە مۆڕنينگ پۆست" (16ى نيسانى 20120) بڵاويكردووەتەوە، بانكى ناوەندى چين هۆشدارى داوە لەوەى پەيڕەوكردنى سياسەتى بوونى تەنها "يەك منداڵ" دەبێتە هۆى كەمبوونەوەى دەستى كار و زيادبونى بە تەمەنەكان تا ساڵى 2050، ئەوەش بە بەراورد بە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا.

 

لاى خۆيانەوە چوار لێكۆڵەر لە بانكەكە داوايان لە دەسەڵات كردووە كە دەستوردان لە خواستى خەڵك بۆ نەوەخستنەوە نەكەن، بە پێچەوانەوە زۆر درەنگ دەبێت بۆ پێچەوانەكردنەوەى كاريگەرييە ئابورييەكانى كەمبوونەوەى دانيشتوان.

 

ئەو لێكۆڵەرانە لە توێژینەوەکەیاندا كە لە كۆتاييەكانى مانگى ڕابردوو پێشكەشيان كردووە نوسيويانە، "پێويستە دوودڵ نەبين و سەيرى كاريگەرييەكانى سياسەتى دياريكردنى نەوە بكەين و ڕێگە بەو كەسانە بدەين كە خواستنى ئەوەيان هەيە منداڵ بخەنەوە."

 

ئەوەش هاتووە، سەرەڕاى ئەوەش پێويستە ژينگەيەكى لەبار بۆ منداڵبوون بڕەخسێندرێت و ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن كە ژنان لەكاتى دووگيانى و منداڵبوون و ناردنى منداڵەكانيان بۆ دايەنگە و خوێندن تووشيان دەبێت، چونكە هۆكارێكى سەرەكى گەشەى خێراى ئابوريى چين لە چوار دەيەى ڕابردودا گەشەى خێراى ديمۆگرافيايە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ژمارەى ئەو كەسانەى لە تەمەنى كاركردندان "18 بۆ 64" ساڵى، زياتر بێت لە ژمارەى ئەوانەى ناتوانن كار بكەن.

 

ئەو لێكۆڵەرانە لە بەشێكى ترى توێژینەوەکەیاندا جەختيان کردووەتەوە کە "تەنها يەك دەيە ماوە بۆ ئەوەى چين خۆشى لە سودەكانى گەشەى ئابورييەكەى ببينێت بەهۆى گەشەى ديمۆگرافى، پێويستە خۆى ئامادە بكات بۆ پيربوون و كەمبونەوەى منداڵ خستنەوە."


لێكۆڵەرەكانى بانكى ناوەندى چين پرسيارى ئەوەش دەكەن، ئەگەر لەماوەى 40 ساڵى ڕابردودا بۆ ڕكابەرى كردنى ئەمريكا پشتى بە دەستى كارى هەرزان و گەشەى ديمۆگرافى بەستووە، لەماوەى 30 ساڵى داهاتوودا پشت بە چى دەبەستێت؟

بەپێى داتاكان، 14%ى چينيەكان لە سەروو تەمەنى 65 ساڵيەوە دەبن لە ساڵى داهاتوودا، چينيش تەنها بە 22 ساڵ گەيشتوەتە ئەو ژمارەيە، لەكاتێكدا لە ئەمريكا 72 ساڵى پێچووە، لەنێوان ساڵانى 2019 بۆ 2050 چين 32 مليۆن كەس لەدەست دەدات، لەكاتێكدا ئەمريكا 50 مليۆن دانيشتوانى زياد دەكات.