گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

گەنجێک لە 37 ڕۆژدا سێ جار ژنەکە تەڵاق دەدات و دەیهێنێتەوە.. هۆکارەکەی زۆر سەیرە!

2021.04.16 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لە 37 ڕۆژدا سێ جار ژنەکە تەڵاق دەدات و دەیهێنێتەوە.. هۆکارەکەی زۆر سەیرە!

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی زۆر دەگمەندا، کوڕێکی تایوانی لە ماوەی 37 ڕۆژدا چوار جار هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا دەکات و سێ جار تەڵاقی دەدات، هەموو ئەوەش بە هۆکارێکی سەیر کە وەرگرتنی مۆڵەتە لەسەر کارەکەى! 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵیی ماڵپەڕی "تامیز ناو نیوز"، کوڕەکە کە ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە لە یەکێک لە بانکەکانی شاری تایبیە لە تایوان کار دەکات، ئەو کارەی کردووە تاوەکو مۆڵەتێکی درێژخایەن بە موچەوە وەربگرێت.

 

بەپێی یاسای کاری تایوان، هەر فەرمانبەرێک، کچ بێت یاخود کوڕ، لەکاتی هاوسەرگیریدا دەتوانێت هەشت ڕۆژ مۆڵەت وەربگرێت بە موچەوە.

 

بەپێی هەواڵەکە، 6ی نیسانی 2020، کوڕەکە بۆ یەکەمجار هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک کردووە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی یەکەمی، تەڵاقی داوەتەوە، پاشان چوارجار بەسەر یەکەوە هەمان کاری کردووە و بە کۆی گشتی 32 ڕۆژ مۆڵەتی بە موچەوە وەرگرتووە.

 

کاتێکیش بانکەکە ڕەتی کردووەتەوە کە مۆڵەتی زیاتر بدات بە کوڕەکە بەهۆی هاوسەرگیری چوارەمییەوە، کوڕەکە سکاڵای یاسایی لای بەرپرسانی کار تۆمار کردووە بە تۆمەتی ئەوەی بانکەکە ماددەی 2ی یاسای کاری تایوانی پێشێل کردووە.

 

دوای لێکۆڵینەوەی نوسینگەی کار لە شاری تایبیە، بانکەکە بە بڕی 20 هەزار دۆلاری تایوانی غەرامە کراوە، واتە دەکاتە 750 دۆلاری ئەمریکی.

 

بەڵام لێکۆڵینەوەکان جەختیان کردووەتەوە کە هەڵسوکەوتی گەنجەکە "نائەخلاقییە" بەڵام سەرپێچی یاسای نەکردووە.