ناس کورد-
نرخى نەوتى خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش بەهۆى ئامار و داتا ئەرێنییەکانی ئابوريى ئەمريكا و پێشبينيەكانى ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى و ڕێكخراوى ئۆپێك بۆ زيادبونى خواست لەسەرى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى هەواڵیی ڕۆيتەرز (16ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، دواى ئەوەى ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو نرخى نەوت 5%ى نرخەكەى زيادى كرد، تائێستا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرەبەيانى ئەمڕۆ هەينى يەك بەرميل خاوى برێنت بە 67 دۆلار و 35 سەنتەوە مامەڵەى پێوە کرا، ئەوەش بەرزترين ئاستە لەماوەى زياتر لە يەك مانگدا تۆمارى كردبێت.
بەپێى زانياريەكانى هەمان ئاژانس، بەرميلێك خاوى تەكساسى ئەمريكى بەرامبەر 63 دۆلار و 88 سەنتە، ئەوەش دواى ئەوەى 0.65%ى نرخەكەى زيادى كرد، هەروەها بەرميلێك خاوى ئۆپێك بە 63 دۆلار و 39 سەنت دەفرۆشرێت.
شارەزايان دەڵێن، هۆكارى بەردەوام بەرزبوونەوەى نرخى نەوت داتا ئەرێنییەکانی تايبەت بە ئابوريى ئەمريكا و پێشبينيەكانى ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى و ڕێكخراوى ئۆپێكە.
لاى خۆشيەوە جيم ڕيتربوش، سەرۆكى كۆمپانياى ڕيتربوش و هاوبەشەكانى تايبەت بە بوارى نەوت دەڵێت، هۆكارى بەرزبوونەوەى نەوت پشتگيرى زياتريەتى بەهۆى دابەزينى نرخى دۆلار، هەروەها ئابوريى ئەمريكا لە گەشانەوەى زياترە و پاڵپشتى ئابوريى و دابەشكردنى پارەى هاناوەچون لە ئەمريكا و دابەشكردنى زياترى ڤاكسين ڕێگەى بە بوژانەوەى كەرتە ئابورييەكان داوە.