گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کامەنەن؟

ئەو كارانەی پێت وايە ڕۆژوو بەتاڵ دەكەنەوە بەڵام ڕێگە پێدراوە

2021.04.15 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو كارانەی پێت وايە ڕۆژوو بەتاڵ دەكەنەوە بەڵام ڕێگە پێدراوە

ناس کورد- 

هەموو ساڵێك و لەكاتى دەستپێكردنى مانگى ڕەمەزاندا چەندين پرسيار دێنە پێشەوە، لە ديارترينيشيان پرسيارن لەسەر ئەو بابەتانەى ڕۆژوو بەتاڵ دەكەنەوە، هەندێك لەو كارانەش هيچ زيانێكيان نييە لەسەر ڕۆژوو بەڵام زۆر كەس خۆيانى لێ بەدوور دەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 شێخ ئەحمەد مەمدوح، ئەميندارى فەتوا لە خانەى فەتواى ميسرى (15ى نيسانى 2021) لە گرتەيەكى ڤيديۆييدا لە ئەكاونتى خانەكە لە تۆڕى يوتيوب وەڵامى چەندين پرسيارى داوەوە و ئاماژەى بەوەداوە، زۆرێك لە ژنان لە مانگى ڕەمەزاندا چاويان ڕەش ناكەن و پێيان وايە كە حەرامە و ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە، بەڵام لە ڕاستيدا كاريگەرى خراپى لەسەر ڕۆژوو نييە.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، هەروەها كوتان و وەرگرتنى دەرزى ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، جا لە ڕێگەى ماسولكە ياخود مولولەى خوێنەوە بێت، دەتوانيت لە ڕۆژدا وەريگريت، هەروەها قەترەى چاو بە هەمان شێوە ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، تەنانەت ئەگەر تامەكەى لە قوڕگيشدا دەركەوت.

 

شێخ ئەحمەد لە بەشێكى ترى قسەكانيدا جەختيلەوەكردووەتەوە، بەكارهێنانى سيواك بەهەمان شێوە ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە و زيانى نييە، هەروەها خۆشوشتن و خەوتنى زۆريش بە ڕۆژدا بە هەمان شێوە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە، ئەوەش بەپێچەوانەى ئەوەى زۆرێك لە خەڵكى پێيان وايە.