گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بۆچى ڤاكسينى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دەبێتە هۆى جەڵتە؟

2021.04.15 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى ڤاكسينى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دەبێتە هۆى جەڵتە؟

ناس کورد-

بەهۆى چەند حاڵەتێكى دروستبوونى جەڵتەى خوێن مشتومڕێكى زۆر لەسەر ڤاكسينى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" دروستبوو، تەنانەت چەند وڵاتێكيش بەكارهێنانى ڤاكسينەكەيان ڕاگرت و بە مەترسى دەزانن، ئەوەش ئەگەرچى حاڵەتەكان زۆر دەگمەنن، زانايانيش هۆكارەكەيان ئاشكرا كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى NBCى ئەمريكى (15ى نيسانى 2021) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردووەتەوە، ڤاكسينى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" وەك ڤاكسينى "ئەسترازينيكا" بەشێوەيەك كە پێى دەوترێت "گوازەرەوەى ڤايرۆس" كار دەكات و پشت بە ڤايرۆسێكى تر دەبەستێت كە هۆكارى دروستبوونى پەتاى سەرما و هەڵامەتە، بەشێكى كەمى داتاكانى ڤايرۆسەكە دەگۆڕدرێن بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

ئەوەش هاتووە، لە ڤاكسينى "ئەسترازينيكا" ئەو ڤايرۆسە لە "شەمپانزى"ييەوە وەرگيراوە، بەڵام لە "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" لە "مرۆڤ"ەوە دەرگيراوە، كاتێك مرۆڤ بەو ڤاكسينە دەكوترێت خانەكانى جەستە زانيارييە بۆماوەييە پێويستەكان دەخوێننەوە بۆ دروستكردنى ئەو جۆرە پرۆتينەى كە دەورى ڤايرۆسى كۆرۆناى داوە، سيستمى بەرگرى هەست بەوە دەكات و دژە تەن دروست دەكات و جەستە دەپارێزێت ئەگەر لە داهاتووشدا تووشى ئەو ڤايرۆسە بوو.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە، "گوازەرەوەى ڤايرۆس" زۆر پاڕێزراوە و باشترينە بۆ گۆڕانكارى بۆماوەيى، بۆهێڵى گەشەسەندنى لێ دەردەهێنرێت بۆيە مەترسى خواستنەوەى پەتاكەى نييە، بەڵام هەندێك زانا پێيان وايە كە ئەو ڤاكسينە لە هەندێك حاڵەتى دەگمەندا سيستمى بەرگرى جەستە دژى چەند پێكهاتەيەكى خوێن هان دەدەت و بەهۆى ئەوەشەوە "جەڵتەى خوێن" دروست دەبێت.

 

زانايان باسيان لەوەكردووە، حاڵەتەكان زۆر دەگمەنن و لەوانەيە ڤايرۆسە بێهێزكراوەكە هۆكارى جەڵتەكە بێت، ئەوەش بەهۆى كارلێك لەگەڵ پەڕەكانى خوێن، هەروەها شيكردنەوەيەكيش كە لە گۆڤارى "نيو ئينگلاند"ى پزيشكى بڵاوكراوەتەوە هەمان بۆچونى هەيە.

 

لاى خۆشيەوە دكتۆر "گريگ بولاند" بەڕێوەبەرى لێكۆڵينەوە لە ڤاكسينەكان لە "مايۆ كلينيك" لە شارى "ڕۆشستەر" لە ولايەتى "مينيسوتا" دەڵێت، زۆرينەى ئەوانەى تووشى ئەو ڕووداوە بوون دژە تەنيان پەرە پێداوە و ئەوەش بووەتە هۆى كۆبونەوەى پەڕەكانى خوێن بەيەكەوە.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، هەروەها ئەوەش ڕوونە و دەزانين كە ئەگەرى هەيە ڤايرۆسە لاوازكراوەكان خۆيان ببنە هۆى چالاككردنى پەڕەكانى خوێن و كۆبوونەوەيان.

 

پەڕەكانى خوێن بەشێكى زۆر گرنگى خوێنن و لەكاتى بوونى برين كۆدەبنەوە بۆ وەستاندنى خوێنبەربوون، بەڵام ئەگەر كۆبونەوە و هيچ برينێك نەبێت ئەوا "جەڵتەى خوێن" لە ملولەكانى خوێن دروست دەكات و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنى خوێن بۆ ئەندامەكە سەرەكييەكانى وەك دڵ و سييەكان و مێشك.