گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی ’’بۆردومانكردنى بنکەی ئاسمانیی عين الاسد’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.04.15 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’بۆردومانكردنى بنکەی ئاسمانیی عين الاسد’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

حەشدى عەشايەرى ڕەتيدەكاتەوە بنكەى ئاسمانیى عين الاسد بۆردومان كرابێت و سەركردەيەكى ئەو حەشدە جەختلەوەدەكاتەوە، هيچ بۆردومانێك نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەيەكى هەواڵ بڵاويانكردەوە، سەر لە ئێوارى (پێنجشەممە 15ى نيسانى 2021) لە ڕێگەى موشەكەوە بنكەى ئاسمانى عين الاسد لە پارێزگاى ئەنبار بۆردومان كراوە.

 

لەو بارەيەوە "قەترى عوبەيدى" سەركردە لە حەشدى عەشايەرى لە لێدوانێكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردووە، ئەو هەواڵانەى باس لەوەدەكەن بنكەى ئاسمانى عين الاسد لە پارێزگاى ئەنبار بۆردمان كراوە دوورن لە ڕاستييەوە.

 

ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، بەهيچ شێوەيەك ئەو بنكە ئاسمانييە بۆردومان نەكراوە و ڕوداوێكى لەو جۆرە ڕووى نەداوە.

 

شەوى چوارشەممە لە ڕێگەى درۆنێكەوە كە TNT پێوەكرابوو هێرش كرايە سەر فڕۆكەخانەى هەولێر و دواتر بنكەيەكى سەربازى لە پارێزگاى نەينەوا كە سوپاى توركياى تێدايە بۆردومانكرا، دواتريش بنكەيەكى سەربازى حەشدى شەعبى بۆردومانكرا و هاوكات تەقينەوەيەك لە ناوچەى "الحبيبة" لە ڕۆژهەڵاتى شارى بەغدا ڕوويدا و بەهۆيەوە كەسێك كوژرا و 12 كەسى تر بريندار بوون.