ناس كورد_
ماڵپەرێكی ئاینی بەفەتوایەك وەڵامی كەسێك دەداتەوە كە پرسێت: ئایا لە مانگی ڕەمەزان دروستە بە شەو سەرجێی بکەین و دوای بانگی بەیانی غوسلی خۆمان دەربکەین؟ ئایا رۆژوەکەمان دروستە یان دەبێ پێش بانگی بەیانی غوسل بكەین؟
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستافی وەڵامەكانی "بەهەشت" كە پێگەیەكی ئەلەكترۆنی ئاینییە بەپێی پەیڕەوی قوتابخانەی سەلەفی لەمبارەیەوە فەتوایەكی بڵاوكردووەتەوە (15 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی و ئەمەش دەقەكەیەتی:
سم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : دروستە لە دواى خۆر ئاوابوون و بانگى مەغریبەوە پیاو سەرجێی لەگەڵ خێزانی بکات تاوەکو بانگى بەیانى .
دووەم : ئاساییە غوسل و خۆشۆردنەکەیان بکەوێتە دواى بانگى بەیانى و هیچ زیان لە ڕۆژووەکەیان نادات .
سێیەم : باش وایە زوو خۆیان بشۆن بۆ ئەوەى پیاوەکە بتوانێ بگات بە نوێژى جەماعەت و نوێژەکەى لە مزگەوت بکات .
چوارەم : حەرامە و نابێ خۆشۆردنەکەیان دوابخەن بۆ دواى خۆرهەڵهاتن و نوێژى بەیانی لە دەست بدەن و نەیکەن بە بێ عوز .
پێنجەم : ئەگەر کەسێک خەوتبوو لە خەودا توشی لەشگرانى بوو کاتێک خەبەرى بوویەوە کە خۆرهەڵهاتووە ئەوە ڕۆژووەکەى دروستە و خۆى دەشوات و نوێژەکەى دەکات .
شەشەم : ئەو کەسەى لە دواى بانگی بەیانی و دەرکەوتنى فەجرەوە کارى سەرجێی لەگەڵ خێزانى بکات چوار شتى لەسەر واجب دەبێ :
یه‌كه‌م : كه‌فاره‌ت ، كه ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه :
أ - ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار،
ب- گه‌ر به‌نده نه‌بوو ئه‌وا پێویسته دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت ، وه‌نابێت هیچ ڕۆژێك له‌نێوان ئه‌و دوو مانگه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێت ، وه‌ك : ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌دوو جه‌ژنه‌كه (جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وقوربان) به‌سه‌ریدا بێت ، یاخود تووشی نه‌خۆشی بێت ویاخود سه‌فه‌ر بكات ، به‌ڵام ده‌بێ تێبینی ئه‌وه بكرێت : نابێت له‌به‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوون سه‌فه‌ر بكات ، جا ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له‌نێوان ئه‌و مانگه‌دا به‌بێ عوزر به‌ڕۆژوو نه‌بوو ، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رتیپی له‌ده‌س نه‌چێت كه‌واجبه لێره‌دا .
ج- جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو ساع له‌خواردنی ئه‌و وه‌ڵاته‌ی تێدا ده‌ژی ، ئه‌و خواردنه‌ی كه عاده‌ته‌ن زۆر به‌كاری ده‌هێنن ، وه‌ك برنج ، جا نیو ساعه‌كه ده‌كاته نزیکەى كیلۆ و نیوێك برنج .
دووه‌م : به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه كه‌جیماعی تیادا كردووه ، پێویسته به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه بخوات وبخواته‌وه ؛ چونكه به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه ، بۆیه هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه .
سێیه‌م: پێویسته جگه له‌و دوومانگه ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه كه‌جیماعی تیادا كردووه ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه و تیادا هاتووه : ((وصم یوماً)) واته : وڕۆژێكیش به‌ڕۆژوو ببه له‌جێگه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی جیماعت تیادا كردووه .
چوارەم : پێویسته له‌سه‌ری ته‌وبه بكات و داوای لێ‌خۆش بوون بكات له‌خودا ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه و تیادا هاتووه : ((واستغفر الله)).
واته : داوای لێبوردن ولێخۆش بوون له‌خودا بكه .