گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فەڕەنسا لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر هاتەدەنگ

2021.04.15 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر هاتەدەنگ

ناس کورد- 

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر هێرشەکەی شەوی سەر هەولێر و نەینەو هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، پابەندبوونی خۆی بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و  پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا (پێنجشەممە 15ی نیسانی 2015) ڕایگەیاند، " بە توندترین شێوە ئەو هێرشانە سەرکۆنە دەکەین کە شەوی رابردوو کرانەسەر هەولێر و نەینەوا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەڕەنسا پابەندبوونی خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکانی نێوانیان زیادبکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە و پاراستنی سەلامەتیی عێراقییەکان.

 

دژە تیرۆرى کوردستان (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە (موشەکێک ئاراستەى شارى هەولێر کراوە و فڕۆکەخانەى هەولێرى کردۆتە ئامانج).      

  

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە