گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ لە هەولێر شۆفێرێک لەکاتی شۆفێریدا لە هۆش خۆی دەچێت.. بزانە چی ڕوویداوە

2021.04.15 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر شۆفێرێک لەکاتی شۆفێریدا لە هۆش خۆی دەچێت.. بزانە چی ڕوویداوە

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگای هەریر شۆفێرێک لەکاتی شۆفێری لە هۆش خۆی چووە و قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەق بووە، بۆیە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ڕاگری تەنیشتی شەقامەکەدا کێشاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە برینداربووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " کاتژمێر 3:30 خولی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەریر- شەقلاوە ئوتومبێلێکی تاکسی سالۆن بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و لەپاش دەرچوونی لەسایدەکەی خۆی، بەرەو لای ڕاگرەکانی تەنیشتی ڕێگا ڕۆیشت و بەهێزێکی زۆرەوە خۆی پیاکێشا، لە ئەنجامدا شوفێرەکەی کە بەتەنیا بوو برینداربوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی لێکۆلینەوەش لەهۆکاری تیژڕۆییەکە دەرکەوت کەشوفێرەکە نەخۆش بووە وپێش چەند ڕۆژێک نەشتەرگەری بۆکراوە، ئێستاش لەکاتی لێخوڕین هۆشی نەماوە، بۆیە قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەقبووە و خێرایی زیادی کردووە و لەژێر کۆنتڕۆلی نەماوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە ئێمە ڕێنمایی هەمو خوشک وبرا شوفێرەکان دەکەین بەتایبەتی لەو مانگە پیرۆزە کە بەهۆی بەڕۆژوبونەوە لەوانەیە بێتاقەت بن یان توشی سەرسوڕان بن  کەلەو کاتانە لێخوڕین نەکەن کەهەست بکەن کێشەیەکی جەستەییان هەیە، چونکە لەوانەیە ئەو کێشەیە کەبەهەندی هەڵناگرن هۆکارێک بێت بۆتوشبوونیان بە ماڵوێرانیەک."