گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مشعان جبوری هۆیەك بۆ هێرشەكەی هەولێر دیاری دەكات

2021.04.15 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
مشعان جبوری هۆیەك بۆ هێرشەكەی هەولێر دیاری دەكات

ناس کورد- 

مشعان جبوری، كەسايەتيی سياسیى عێڕاق پێى وايە، گەشەپێدان و درەوشانەوەى هەولێر هۆكارى بە ئامانجگرتنيەتى لەلايەن ميليشياكانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبورى، كەسايەتى سياسى عێراقى و ئەندامى پێشووى پەرلەمان (15ى نيسانى 2021) لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى، گەشەسەندنى هەولێر و درەوشانەوەى بەوەى كە لەچاوى جيهاندا ببێتە كۆمەڵگەيەكى مەدەنى ئارام و كراوە بۆ هەموان، ميليشياكانى كوشتن و تێكدان و وێرانكاريى توڕە كردووە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوەش هۆكارى بە ئامانج گرتنيەتى لە ڕێگەى موشەك و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لەلايەن ئەو ميليشيايانەوە.

 

شەوی چوارشەممە 14ی نیسانی 2021، لە ڕێگەى درۆنێكەوە كە TNT پێوە كرابوو هێرش كرايە سەر فڕۆكەخانەى هەولێر و زيانى مادى بەر تەلارێك كەوت، ئەوەش لەكاتێكدابوو لە ماوەى ڕابردوشدا هێرشێكى موشەكى ئەنجام دراوە و چەند كەسێك كوژران و بريندار بوون.

 

گروپى "بزوتنەوەی نوجەبا" بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەكە راگەیاند و لاى خۆشيانەوە حكومەت و سەرۆكايەتى پەرلەمان و سەرۆك وەزيرانى عێراق و نێردەى نەتەوە يەگرتوەكان و باڵيۆزانى چەندين وڵات و چەندين كەسايەتى تر سەركۆنەى هێڕشەكەيان كرد و بە هەوڵدان بۆ تێكدانى ئارامى عێراق ناويان برد.