گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وێنە؛ باندێکی چوار کەسیی سپیکردنەوەی دۆلار دەستگیرکران

2021.04.15 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ باندێکی چوار کەسیی سپیکردنەوەی دۆلار دەستگیرکران

ناس کورد- 

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، باندێکی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە کاریان سپی کردنەوەی دۆلار بووە و زیاتر لە هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "دوای وەرگرتنی زانیاریی دروست توانیمان باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەین کە کاریان سپی کردنەوەی دۆلاری ئەمریکی بووە و بڕی ھەزار و 200 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لەبازارەکاندا ساغی بکەنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر بەپێی ماددە(٢٨١) لە (ی.س.ع) تۆمەتباران راگیرکراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.