گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ بزانە لە دووکانێکی پۆشاکی ئافرەتاندا لە سلێمانی دەست بەسەر چیدا گیراوە

2021.04.15 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بزانە لە دووکانێکی پۆشاکی ئافرەتاندا لە سلێمانی دەست بەسەر چیدا گیراوە

ناس کورد-

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گرت کە دەستکاری بەروار و ناوەکەی کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەشکر  حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.