گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وادەى کۆتایی هاتنى خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم دیاریکرا

2021.04.15 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
 وادەى کۆتایی هاتنى خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، تا سێ بۆ چوار هەفتەى داهاتوو پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەرەو کۆتایی دەڕوات و خوێندنى ئەمساڵ کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، زۆربەى زانکۆکان لەمانگى ١٠ى ساڵى رابردووەوە دەستیان بە خوێندن کردووە، تا ئێستا %٨٠ بۆ %٨٥ى خوێندن تەواوکراوە لەناو کەمپەکان.

 

وتیشى تا سێ چوار هەفتەى داهاتوو تەواوى وانەکان تەواودەکرێن و دەتوانرێت خوێندن کۆتایی پێبهێنرێت.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا جەختیکردەوە، دۆخى خوێندنى باڵا لەمەترسیدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوونى چڕ و پڕ دەکەن بۆ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.