گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیوایەكی حەشد پێشمەرگە بە هێرشكردن تۆمەتبار دەكات

2021.04.15 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
لیوایەكی حەشد پێشمەرگە بە هێرشكردن تۆمەتبار دەكات

ناس کورد-

جێگرى فەرماندەى لیواى 30ى لە دەستەى حەشدى شەعبى هێزەکانى پێشمەرگە بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى دەستەکە لە سنووری بەرتلە تۆمەتبار دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دحام شەبەکى، جێگرى فەرماندەى لیواى 30ى لە دەستەى حەشدى شەعبى (15ى نیسانى 2021) رایگەیاند "بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هێزەکانى پێشمەرگە بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبییان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا یەکێک لە کارمەندەکانى حەشد بریندار بوو.

 

بەوتەى شەبەکى لەدواى رووداوەکە و هەتا ئێستا نە حەشدى شەعبى نە نوێنەرى حکومەت سەردانى شوێنى رووداوەکەى نەکردووە.

 

ئەو بەرپرسە سەربازییەى حەشدى شەعبى ئەو کارە بە سیناریۆى دووبارە ناودەبات و هێزەکانى پێشمەرگە بەوە تاوانبار دەکات کە پێشتریش کارى لەو جۆرەیان ئەنجامداوە.