گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێکى توند لە ئەمریکاوە لەبارەى هێرشەکەی سەر هەولێر 

2021.04.15 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێکى توند لە ئەمریکاوە لەبارەى هێرشەکەی سەر هەولێر 

ناس کورد-

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی سەر شاری هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت "گەلی عێراق زۆر دەمێکە بە دەست ئەم جۆرە لە پێشێلکردنی سەروەرییانەوە دەناڵێنن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر (15نیسانی 2021) پەیامێکی نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "زۆر توڕە بووین بە هەواڵی ئەو هێرشانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدران".

 

ئەوەشی وتووە "گەلی عێراق زۆر دەمێکە بە دەست ئەم جۆرە لە توندوتیژی و پێشێلکردنی سەروەرییانەوە دەناڵێنن". 

 

دژە تیرۆرى کوردستان (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە (موشەکێک ئاراستەى شارى هەولێر کراوە و فڕۆکەخانەى هەولێرى کردۆتە ئامانج).    

 

 هەروەها وەزارەتى ناوخۆ (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .