گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا: وەڵامى هێرشەکەى باشیک دەدەینەوە

2021.04.15 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا: وەڵامى هێرشەکەى باشیک دەدەینەوە

ناس کورد-

جێگرى سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى وەڵامى هێرشەکەى باشیک دەداتەوە کە تییدا سەربازێکى تورکیا کوژرا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد ئۆکتاى ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى باشیک بۆ سەر هێزەکانى وڵاتەکەى بێوەڵام نابێت و وەڵامێکى هاوشێوەى دەدەنەوە.

 

شەوى رابردوو هاوكات لەگەڵ هێرشە موشەكيەكەى سەر فڕۆكەخانەى هەولێر چەند موشەكێك نران بە سەربازگەيەكەوە لە پارێزگاى نەينەوا كە سوپاى توركياى تێدايە.

 

بەپێى زانيارى سەرچاوە ئەمنيەكان (14ى نيسانى 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچونى بۆ كردووە، شەوى چوارشەممە دوو موشەك نراون بە سەربازگەى "زليكان" لە ناحيەى بەعشيقەى سەربە پارێزگاى نەينەوا.  

  

بەپێى زانياريەكان، ئەو سەربازگەيە سوپاى توركياى تێدايە و موشەكى يەكەم لەناو سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە و زيانەكانى نەزانراون، موشەكى دووەميش لەناو دێى زليكان كەوتووەتە خوارەوە.