گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم ئەفسەرى پێشمەرگە خوێندنی باڵاى لەهێزى دەریایی ئەمریکا تەواوکرد

2021.04.15 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم ئەفسەرى پێشمەرگە خوێندنی باڵاى لەهێزى دەریایی ئەمریکا تەواوکرد

ناس کورد-

 

موقەدەم حوسێن مەهدی خورشید ئەفسەر لە هێزى پێشمەرگە، بووە یەکەم ئەفسەر کە بڕوانامەیەکى باڵاى لەهێزى دەریایی ئەمریکا وەرگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، موقەدەم حوسێن مەهدی یەکەم ئەفسەری پێشمەرگەیە لە سکوڵی خوێندنی باڵای هێزی دەریایی ئەمریکا لە مۆنەرەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا خوێندن بە پلەیەکی بەرز تەواودەکات. 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، خوێندن لەو ناوەندە سەربازیە باڵایە گرنگە بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە پێشمەرگە و هێزە سەربازى و ئەمنییەکانى تر دەبنە خاوەنی ئەزمونی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریە سەربازیەکانی سەردەم.

 

May be an image of 1 person and military uniform