ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆو ڕۆژی هەینی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (15ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بۆ رۆژی هەینی بەهەمان شێوە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى کەم روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.