گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا

2021.04.15 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا

ناس کورد-

توێژەرێكی سیاسی ئاشكرایدەكات ئەو بانك و دەستەو تاقمانەی زەرەرمەندبوون لە هەڵوەشاندنەوەی "مەزاتی دراو" و بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار، لەهەوڵی دروستكردنی جیاوازیدان لە نرخی فەرمی و نرخی بازاڕ بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چاودێر و توێژەری سیاسی ئیبراهیم سومەیدعی، لە شیكارێكدا ( 14 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، جەخت دەكاتەوە، "مافیاكانی مەزاتی دراو پاش شكستهێنانیان لە گێڕانەوەی دۆخی پێشووی دۆلار _ 119 هەزار = 100$ _ ئێستا لەهەوڵی دروستكردنی جیاوازیدان لەنرخی فەرمی و نرخی بازاڕ بەجۆرێك بگاتە 10 خاڵ ـ دەوروبەری 155 هەزار _ و لەم ڕۆژانەدا گەیاندیانە 5 خاڵ ـ نزیكەی 150 هەزار ـ".

 

سومەیدعی باس لەوەش دەكات ئامانجی ئەم بەرزكردنەوەی نرخەش ناچاركردنی بانكی ناوەندییە بۆ گەڕانەوە بۆ میكانیزمی پێشوو پاش ئەوەی بە خستنەڕووی دۆلاری زۆر ناتوانێت كۆنترۆڵی نرخ بكات.

 

بەبۆچوونی ئەم توێژەرە سیاسییە چارەسەری ئەم دۆخەش هێرشكردنە سەر ئەم تاقم و باندانەیە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بە رێگای لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چونكە ئەگەر ئەم بەرزكردنەوەی ناچارییەی نرخی دۆلار نەبوایە ڕەنگبوو دینار وەك لیرەی توركی و سوری و دراوی لوبنانی بەتەواوی دابڕمایە بەهۆی نزیكبوونەوەی یەدەگی نەختینەیی لە خوار 30 ملیار دۆلار.