گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەی دەستنیشانکرد

2021.04.15 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەی دەستنیشانکرد

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا هۆشداریدا لە هەڕەشەی گروپە  تیرۆریستییەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان و ئاشکرایکرد، حزبوڵڵاى لوبنانی، داعش، قاعیدە و توندڕەوە خۆجییەکان ئەو مەترسییە بەرجەستە دەکەن، بۆیە پێویستە فشارەکان بۆ سەریان بەردەوامی هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕەی "حورە"ی ئەمەریکی(15ى نیسانی 2021)  دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەوەی ئاشکراکردووە داعش و قاعیدە گەورەترین مەترسی تیرۆریستین بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات، حزبوڵڵای لوبنانیش بەدوای ئەوەدایە توانا تیرۆریستییەکانی پەرە پێبدات بۆ ئەوەی پێگەی  ئەمەریکا لە ناوچەکە لەق بکەن" .

 

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرباری  فشارەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەریان ، بەڵام داعش و قاعیدە بەدوای هێرشدا دەگەڕێن لە ناو ئەمەریکادا و بەردەوام بەدوای هەلێکی گونجاودا دەگەرێن بۆهێنانەدی ئەو مەرامە".

 

بەگوێرەی ماڵپەرە ئەمەریکییەکە"دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا  لەڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: توندڕەوە ناوخۆییەکان کاری تیرۆریستی دەکەن لەسەر بنەمای لایەنگریی ڕەگەزی و هەستی دژە حکومەت".

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "پێشبینی دەکەین حیزبوڵڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و گروپە چەکدارە شیعییەکانی دیکە ، توانا تیرۆریستییەکانی خۆی دژ بە دوژمنەکانی زیاتر پەرە پێبدات، حزبوڵڵا  کاردەکات  لەسەر  کەمکردنەوەی هەژموونی  ئەمەریکا لە لوبنان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران".

 

 ئەوەشخراوەتەڕوو،"حیزبوڵڵا توانای بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکاى هەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان، بەڵام ئەو بژاردەیە تا رادەیەکی کەمتر لە ناوخۆی ئەمەریکا".

 

 ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا باسیلەوەشکردووە، چین و ڕوسیا دوو تەحەدای سەرەکیین بۆ سەر ئەمەریکا و ئێران و کۆریای باکوریش هەڕەشەیەکی دیکەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ".