گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانی؛ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکى ئاسن روویدا ’کوژرا و بریندار هەیە’

2021.04.15 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکى ئاسن روویدا ’کوژرا و بریندار هەیە’

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە کارگەیەکی ئاسن تەقینەوەیەک ڕویدا و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانیش دەڵێت، "بەهۆی تەقینەوەکە 5 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نارد بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی (15ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی کرێکارێکی کارگەکە گیانی لەدەستدا.

 

وتیشی، "بەهۆی تەقینەوەکەی 4 کەسی دیکە بریندار بوون لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ دەکرێت".