ناس کورد-
قاسم حەمود بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى بازرگانى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا (15ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، پێش مانگى ڕەمەزان، کۆمپانیاى گشتى بازرگانى خۆراک پشکى دووەمى بەشەخۆراکى مانگانەى بۆ ساڵى 2021 لەمادەکانى شەکر و ڕۆنى زەیت بەڕێژەى 100% بۆ سەرجەم پارێزگاکان دابین کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بڕێکى نوێ لەهەردوو بەشە خۆراکى مانگانەى شەکر و ڕۆنى زەیت لەچەند ڕۆژى داهاتوودا لەڕێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتیاندا لەمانگى ڕەمەزاندا دابەش دەکرێت.
حەمود باسى لەوەش کردووە، ئەو لیژنەیەى ناوەندى گرێبەستەکان لەوەزارەتى بازرگانى پێشتر بۆ کڕینى شەکر و ڕۆنى زەیتى خواردن لەچوارچێوەى پلانى گشتگیردا بۆ دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگانە گرێبەستى واژۆ کردووە و ئەو مادانەش دابیندەکرێن.