گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆکارى دابەزینى نرخی تەماتە و هێلکە و مریشک لە بازاڕەکان ئاشکرا دەکرێت 

2021.04.14 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى دابەزینى نرخی تەماتە و هێلکە و مریشک لە بازاڕەکان ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتەکەی ڕێگەیدا بەهاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و پارچەکانی مریشک،ن رخی ئەو دوو بەرهەمە لە بازارەکانی عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بازاریش لە مانگی ڕەمەزاندا بەگشتی سەقامگیری بەخۆیەوە دیوە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتەکە ( 14ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند" وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی هاوردەکردنی 50 تۆن بەرهەمی تەماتەی داوە بە بازرگانەکان ئەوەش بەمەبەستی پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتیان لەو بەرهەمە لەمانگی ڕەمەزاندا و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەى نرخەکەی".

 

وتیشی "لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان بە 400 دینار دەفرۆشرێت، بەرهەمی ناوخۆیی عێراق توانای هەیە بە شێوەیەکی زۆر باش خواستی هاوڵاتیان لەمانگی ڕەمەزاندا پڕ بکاتەوە".

 

نایف ئەوەشی وت "نرخی هێلکە و مریشک سەقامگیری بەخۆیەوە دیوە لە بازارەکاندا".

 

قسەکانی نایف لە کاتێکدایە کە پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و وەزارەنی ناوخۆ کردبوو کە ڕێکاریی پێویست بگرنە بەر بۆ بەرگرتن لە قۆرخکاریی و بەرزبوونەوەی نرخەکان ئەوەش لەپێناوە پاراستی سەبەتەی خۆراکیی هاوڵاتیان عێراق.