گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وێنەى تەقینەوەکەى شارى هەولێر بڵاوکرایەوە

2021.04.14 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەى تەقینەوەکەى شارى هەولێر بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

چەند وێنەیەکى ئەو تەقینەوەیە بڵاوکرایەوە کە کەمێک لەمەوبەر لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر روویدا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دژە تیرۆرى کوردستان (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە (ئەمشەو موشەکێک ئاراستەى شارى هەولێر کراوە و فڕۆکەخانەى هەولێرى کردۆتە ئامانج).  

 

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە  . 

 

پێشتریش لە شەوى (15ى شوباتى 2021)  14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکى بوون.  

 

ئەو کات لەدواى هێرشەکان، گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.         

 

هێرشەکەى ئەوکاتى مانگى شوبات دووەم هێرشى موشەکیی بوو بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.

 

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.