گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمپانیاى ئەسترازينيكا لەسەر ڕاگرتنى بەكارهێنانى ڤاكسينەكەى لەلايەن وڵاتێكەوە هاتە دەنگ

2021.04.14 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیاى ئەسترازينيكا لەسەر ڕاگرتنى بەكارهێنانى ڤاكسينەكەى لەلايەن وڵاتێكەوە هاتە دەنگ

ناس کورد-

دواى ئەوەى وڵاتى دانيمارك بەكارهێنانى ڤاكسينى ئەسترازينيكاى ڕاگرت، كۆمپانياكە بڵاويكردەوە كە ڕێزى بڕيارى ئەو وڵاتە دەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمپانياى "ئەسترازينيكا"ى بەريتانى - سويدى (14ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردەوە، ئێمە لە بڕيارى لايەنە تايبەتمەندەكانى دانيمارك تێدەگەين و ڕێزى دەگرين، هەموو وڵاتێك ئازادە لە بڕياردان لە دياريكردنى بەرنامەى كوتانى هاوڵاتيانى بە ڤاكسينەكان، ئەوەش بەپێى بارودۆخى ناوخۆيى خۆى.

 

ئەو كۆمپانيايە لەبەشێكى ترى بەياننامەكەيدا جەختيلەوەكردەوە، لەگەڵ لايەنە ڕێكخەرەكان و دەسەڵاتدارانى ناوخۆيى بەردەوام لە هاريكاريدا دەبن بۆ پێشكەشكردنى سەرجەم داتاكان بۆ ئەوەى ڕێنمايى لێوەرگرن.

 

ئەوەش دواى ئەوە دێت، پێشتر سۆرن برۆسترۆم بەڕێوەبەرى دەستەى تەندروستى دانيمارك ئاشكراي كرد، بەهۆى دەركەوتنى چەند حاڵەتێكى مەترسيدار هەرچەند دەگمەنە، چيتر ڤاكسينى ئەسترازينيكا بەكارناهێنن.

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزيشكييەكان، لەچەند حاڵەتێكى دەگمەندا ڤاكسينى ئەسترازينيكا بووە بەهۆى دروستبونى جەڵتەى خوێن لە هەندێك لەو كەسانەى كە پێى كوتراون.