گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى توند لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکاوە لەبارەى حەشدى شەعبییەوە 

2021.04.14 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى توند لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکاوە لەبارەى حەشدى شەعبییەوە 

ناس کورد-

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە رەوشی ئەمنیی عێراق نیشاندا بەتایبەتی چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و ڕایگەیاند "ئەگەر حکومەتی عێراق پارێزگاریی لە نوێنەرایەتییەکەیان لە بەغدا نەکات ئەوا ناچار دەبن خۆیان ئەو کارە بکەن".  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان (14ی نیسانی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ (ڕووداو) نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە رەوشی ئەمنیی عێراق نەشاردەوە، بەتایبەت چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و ڕایگەیاند "حەشدی شەعبی مەترسییە لەسەر عێراق".

 

وتیشی "دەبێت حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی جیهان لە بەغدا، پێویستە ئەو هەستە بۆ نوێنەرایەتییەکان دروست بکات و باڵیۆزخانەکان بپارێزێت".

 

ئەوەشی وتووە "ئێمە کە لە عێراقین بۆ ئەوە لەوێین پەیوەندیمان هەبێت و پارێزراو بین، ئەگەر عێراق پارێزگاریمان لێ نەکات، ئێمە ناچار دەبین رێوشوێنی خۆمان بۆ پارێزگاریکردن بەکاربهێنین".

 

واڵەر، ئەوەشی خستووەتەڕوو "گروپە چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هیچ دیسپلینێکیان نییە بۆ پاراستنی نوێنەرایەتیی وڵاتان، لەراپۆرتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکاشدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران و حەشدی شەعبی هەڕەشەن بۆ سەر عێراق".

 

کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا باسیلەوەشکردووە "بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان جێی بایەخە، بەڵام تێبینیی هەبوو لە بوونی رۆتینیات و دروستکردنی بەربەست بۆ هێنانی کۆمپانیا ئەمەریکی و ئەوروپییەکان، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری، هاوکاری و کارئاسانی بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بکات و رۆتینیات نەهێڵێت".