گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەروەردە وادەى دەستپێکردنەوەى دەوامى خوێندنگاکانى دیارى کرد 

2021.04.14 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە وادەى دەستپێکردنەوەى دەوامى خوێندنگاکانى دیارى کرد 

ناس کورد- 

وەزارەتى پەروەرى عێراق ئاشكرايكرد، ڕۆژى يەكشەممەى داهاتوو دەوامى ناو خوێندنگاكان بۆ ئەو قۆناغانەى كە پێشتر ديارى كراون دەستپێدەكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى پەروەرى عێراق (چوارشەممە، 14ى نيسانى 2021) بڵاويكردەوە، ڕۆژى يەكشەممەى داهاتوو كە دەكاتە 18ى نيسان دەوامى ئەو قۆناغانەى پێشتر لەلايەن ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانى ديارى كراون لەناو هۆڵەكانى خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە و بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دياريكردنى میکانیزمەکان وەزارەت كۆبونەوەيەكى ئەنجامدا و لاى خۆيەوە عەلى حەميد دلێمى وەزيرى پەروەردە سەرجەم بەڕێوەبەرايەتى و ئيدارە گشتيەكان و خوێندنگاكانى لە سەرجەم پارێزگاكان ئاگادار كردووەتەوە كە ئامادەكارى بكەن و خشتەى تايبەت بە دەوامكردنى ئەو قۆناغانە ئامادە بكەن.

 

وەزيرى پەروەردە جەختيلەوەشكردەوە، هەروەها خوێندنى ئەلكترۆنى بۆ قۆناغەكانى تر بەردەوام دەبێت، بڕيارى دەوامكردنى خوێندكارانى سێ  قۆناغى سەرەتایى خوێندن بۆ ئەوەيە كە شارەزايى تەواو لە پرۆسەى خوێندنى سەرەكى (خوێندنەوە و بيركارى و زانست و ئايين) پەيدا بكەن.

 

دلێمى جەختيلەوەشكردووەتەوە، پێويستە ڕێوشوێنى خۆپاراستن پەيڕەو بكرێت بەتايبەتى لە خوێندنگا حكومى و ئەهليەكاندا، هەر خوێندنگەيەكى ئەهليش سەرپێچى بكات مۆڵەتى كردنەوەى لێدەسەندرێتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنى گيانى خوێندكاران.

 

هەروەها وەزيرى پەروەردە رێنمايى ئەوەشى دەركردووە، پێويستە قۆناغەكانى گۆڕينى پرۆگرامى خوێندن لە كاغەزەوە بۆ ئەلكترۆنى تەواو بكرێت  ئەوەش وەك هەنگاوى يەكەم و دواتر سەرجەم هەنگاوەكانى ترى فێركارى لەسەرجەم خوێندنگاكانى وڵاتدا تەواو دەكرێن.