گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیری دەرەوەی ئێران بەتویتێک هۆشداری دەدات بە ئیدارەی جۆ بایدن 

2021.04.14 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ئێران بەتویتێک هۆشداری دەدات بە ئیدارەی جۆ بایدن 

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران، لەتویتێکدا ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە "تیرۆریزمی ئەتۆمی" ناو برد و بەگێژاوێکی مەترسیداری لەقەڵەمدا.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران (14ی نیسانی 2021) لە تویتێکدا ڕوداوەکانی ئەمدواییەی دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە تیرۆریزمی ئەتۆمی وەسفکرد وتی "ئەوەی ئێستا لەنەتەنز ڕوودەدات گێژاوێکی ترسناکە، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ دەستی پێکرد و کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی کە ئەمەریکا گەمارۆی ئابوری لەسەر ئێران هەڵنەگرێت".    

 

زەریف ئەوەشی نوسیوە "سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کمالە هاریس هیچ ڕێگەیەکی تریان نییە، جگە لە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا سەرۆکی پێشوو و جێگرەکەی بایدن واژوکرا یان دەبێت بەردەوام بن لەو هەڵمەتەی کە ترەمپ دژبە ئێران دەستی پێکرد بوو".

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی نوسیوە "ئیدارەی بایدن کاتی زۆری نییە بۆ لابردنی سزاکان".

 

 لەماوەی کەمتر لەساڵێک ئەم جاری دووەمە کە دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمیی ئێران  دوچاری هێرش وکاری تێکدەرانە دەبێتەوە، ئێرانیش لە هەردوو جارەکەدا ئەمەریکا و بریکارەکانی ئیسرائیلی بەو کردەوانە تۆمەتبار کردووە.