گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داوایەک لە مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزوورى دەکرێت

2021.04.14 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزوورى دەکرێت

ناس کورد-
نامەیەکی کراوە ئاراستەى مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزوری  دەکرێت و داواى لێدەکرێت، وەکو کەسێکی کاریگەر لەسەر موسڵمانان داوا بکات خەڵک کڕینی خۆراک زیاد نەکەن و خۆراک کەم بکەنەوە تاوەکو بارگرانی لەسەر هەژاران دروست نەبێت و نرخەکان گران نەکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەورۆزی مانگر (14ى نیسانى 2021) لە نامەکەیدا کە ئاراستەى مامۆستاى ناوبراوى کردووە ئاماژە بەوە دەکات "بەڕێز کاک مەلا محەمەد، خۆتان زۆر باش ئاگاتان لە گوزەران و ژیانی ئێستای خەڵکی هەرێمی کوردستانە، کە بە چ قۆناغێکی دژواردا گوزەر ئەکەن، بە تایبەت بۆ چینی هەژاران و توێژێک لە خەڵکانێکی زۆر کە بە هۆی قەیرانی پێنەدانی مووچەوە، بژێوی ژیانیان تێکچووە، حاڵی حازر کە پێمان خستۆتە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، مانگێکە کە پێویستە بە ئیتاعەت کردنی و ڕێنماییە دینییەکان بڕوات بەڕێوە، مانگێکە بۆ پاک بوونەوەی  ڕوح و جەستە، خۆتان بە چاوی خۆتان ئەبینن، کە بازاڕی سەرمایەداری چۆن بێ ڕەحمانە ئیستغلالی ئەم مانگە ئەکەن و نرخی خۆراکیان لە بازاڕدا بەرز کردۆتەوە، بۆ بەرژەوەندی و چێژی دونیایی خۆیان".

 

داواشدەکات، وەک کەسێک کە کاریگەری هەیە لەسەر موسوڵمانان  هۆشیاری بەو موسوڵمانانە بدات، کە ژەمە خۆراکیان کەم بکەنەوە لەم مانگەدا، نەک زیادکردنی، کە حیکمەتی مانگی ڕەمەزانە  و ئەبێت زۆرێک لەو خۆراکانە کەم بکرێتەوە، کە لە نەخۆشی درێژخایەن دووریان ئەخاتەوە، داوا لە هەوادارانی خیتابەکانت و موسوڵمانان بکە، کە کڕینی خۆراک کەم بکەنەوە نەک زیادی بکەن و بازاڕی فرۆشیارە چاوچنۆکەکان زیاد نەکەن، بە شێوەیەک کە  نرخی کاڵا بگەیەننە ئاستێک، کە هەژاران نەتوانن ژەمی پارشێو و بەربانگیان پێ دابین بکرێت.