گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخی دۆلار لە داخستنى بازاڕ دابەزى 

2021.04.14 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار لە داخستنى بازاڕ دابەزى 

ناس کورد-

گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی لە نرخی دۆلار بەردەوامەو ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەراورد بە نرخەکەی  لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵو گۆڕی دراو دابەزیوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 200 دینارە لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی 149 هەزارو 100 دینار بوو.  

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" ئێوارەی ئەمڕۆ (14ی نیسانی 2021) نرخەکان بەمجۆرە بووە: 

 

100 دۆلار = 148.200دیناری عێراقی

100 یۆرۆ = 177.000 دینار 

100 پاوەن = 205.000 دینار  

100 دۆلار = 805 لیرەی تورکی

100 دۆلار = 2.470.000 تمەن (نەقدی)     

 

 دابەزینی نرخی دراو دوای ئەوە هات بەپێی نوسراوێک کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بازاڕ و پڕکردنەوەى ئەو خواستەی کە لەسەر دۆلار دروست بووە.  

 

بەپێی نوسراوەکە، بانکەکە بەپێی ڕیزبەندی بانکەکان لە A تاوەکو C، بڕە پارەیەکی دابینکردنەوە تاوەکو پێیان بفرۆشێت.