گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەوڵەتێكى ئەوروپى بەتەواوەتى دەستبەردارى ڤاكسينى ئەسترازينيكا بوو

2021.04.14 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتێكى ئەوروپى بەتەواوەتى دەستبەردارى ڤاكسينى ئەسترازينيكا بوو

ناس کورد- 

وڵاتى دانيمارك وەك يەكەم دەوڵەتى ئەوروپى بە تەواوەتى دەستبەردارى ڤاكسينى ئەسترازينيكا بوو، ئەوەش بەهۆى هەبوونى گومان لە كاريگەرى لاوەكى ڤاکسینەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆرن برۆسترۆم بەڕێوەبەرى دەستەى تەندروستى دانيمارك (چوارشەممە، 14ى نيسانى 2021) لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە کرد، چيتر هەڵمەتى كوتانى دژى پەتاى كۆرۆنا لە دانيمارك بەبێ ڤاكسينى ئەسترازينيكا دەبێت.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى و دەستەى ئەوروپى ڕێنمايى ئەوەيان هەيە كە دەتواندرێت ڤاكسينەكە بەكاربهێنرێت و دڵنياييان داوە.

 

ئەو بەرپرسە تەندروستيەى دانيمارك سەبارەت بە هۆكارى ڕەتكردنەوەى ڤاكسينى "ئەسترازينيكا"ى بەريتانى - سويدى ئەوەى ئاشكرا كردووە، گومان هەيە لەوەى ئەو ڤاكسينە كاريگەرى لاوەكى هەيە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ئەو كاريگەريانە دەگمەنن بەڵام مەترسيدارن.