کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی وڵاته‌كه‌ی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هەڵناگرێت و بڕیارەکانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رێگر نین لەبەرهەم هێنانی مووشه‌كی بالیستی. . ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 6ی حوزەیرانی 2019، لە پاش کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و هاوتا ئەمریکیەکەی دۆناڵد ترەمپ، ماکرۆن ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ئێرانەوە هەڵوێست و ئامانجی هاوبەشیان هەیە و جەختیکردەوە لە ڕێگە گرتن لە دەستخستنی کڵاوەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە. . لە بەرامبەردا محەمەد جەواد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی ئێران له تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشاوەتەوە و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان پشتگوێخستووه كه‌ده‌بوو په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكه‌نه‌وه".