گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى بزانە

بەهۆی دزینی دوو کراسەوە 20 ساڵی لە زینداندا بەسەربرد

2021.04.14 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی دزینی دوو کراسەوە 20 ساڵی لە زینداندا بەسەربرد

ناس کورد-

هاوڵاتییەکى ئەمەریکى لە ویلایەتى لویزیانا بەتاوانى دزینى دوو کراسى بازرگانێک 23 ساڵ سزاى زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا، پاش بەسەربردنی 20 ساڵى لە زینداندا ئازادکرا، لەو ماوەیەدا چەند ئەندامێکی خێزانەکەى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانی بڵاوى کردەوە، لەدواى دەستوەردانى ڕێکخراوى بەرگریکار لە سزادراوانى هەتا هەتایى بەناوى (پڕۆژەى بێ تاوانی) و مانەوەى بۆ ماوەى 20 ساڵ لەزیندان، دادگاکانى ئەمەریکا گەى فرانکى تەمەن 67 ساڵیان لەزیندان ئازاد کرد.

 

مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2000 فرانک سزایەکى قورسى بۆ دەرچوو بەهۆى تاوانى دزیەکەوە کە بەهاکەى نزیکەى 500 دۆلار بووە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکارى سزاکەى ناوبراو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاسایى سزادانى تاوانەکانى لەویلایەتى لۆیزیاناى ئەمەریکاى لەسەر قورس کراوە کە ئەو ڕێوشوێنە بە یاساى لێدانی سیانە دادەنرێت، ئەویش لەو حاڵەتەدایە کە دادوەرى گشتى داواى سەپاندنى قورسترین سزا بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەکەن کەپێشتر تاوانیان کردووە یاخود سزا لە دژیان دەرکراوە.


ڕۆژنامەکە دەشڵێت، پێش ئەوەى گەی ئەو دوو کراسە لە بازرگانێک بدزێت 36 جارى تر دەستگیرکراوە بەهۆى ئەو جۆرە کارانەوە.


بەپێى ڕۆژنامەکە پاش چەند ساڵێک، یاسایى لێدانی سیانە جارێکى تر لەلایەن دەسەڵاتدارانى ناوخۆى ویلایەتى لۆیزیانانەوە هەموارکرایەوە بەهۆى ئەوەى جۆرە ناهاوسەنگى و نایەکسانیەکى دروستکردووە و کەسانێکى زۆر بەوهۆیەوە زیندانى کراون کە لەهیچ ویلایەتیەکى تردا ئەوە ڕووینەداوە.


لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوەکە باسى لەوە کردووە، پرسى گەی فرانک ئەوە دەردەخات کە چۆن هاوڵاتییە ڕەشپێستەکان ئەو جۆرە سزا قورسانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەریان و ئاستەمە هاوڵاتیەکى سپى پێست کە هەندێک زانیارى زیاتربێت لەسەر ڕوداوەکان سزایەکى لەو شێوەیەى بەسەردا بسەپێنرێت.



هاوکات لە هەڵمەتێکی بەرهەڵستکارى ئەو یاسایانەشدا ئەوە وروژێنراوە، تەنها بیر لە سزادان کراوەتەوە لەبرى ئەوەى بیر لە دووبارەگەڕاندنەوەى تاوانباران بۆ ناو کۆمەڵگە بکرێتەوە.


بەپپێى ڕێکخراوەکە، پێشتر گەی گارسۆن بووە لە باڕەکاندا و بەهۆى ئەوەى دووچارى هۆگربوون بووە بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەساڵى 1975ەوە تاوەکو 2002 چەندیجار بەهۆى دزى و کێشانى ئەو مادانەوە سزادراوە بەڵام هیچکات تاوانێکى قورسى ئەنجامنەداوە.


بەپێى ڕۆژنامەکەش، لەمانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2000 بە تۆمەتى دزینى دوو کراس دادگا سزاى سەپاندنى 23 ساڵ زیندانیکردنى سەپاندە سەر گەی فرانکدا و ئەوەش چوارەمین سزا بوو لەدژى دەرچوو و کاتێکیش لەزینداندا بووە هاوسەرەکەى و کوڕێکى و دایکى و دوو خوشکى کۆچى دواییان کردووە.