گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە گۆشتى بەستووی هاوردە

لە سلێمانی ڕۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت

2021.04.14 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی ڕۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڤێنتێنەری سلێمانی ڕایگەیاند، رۆژانە نزیکەى هەزار سەر ئاژەڵ لە سلێمانى سەردەبڕدرێت و لەبازاڕەکان ساغ دەکرێتەوە، سەرەڕاى ئەو گۆشتە بەستووەى هاوردە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى فەرمى ژورى بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانى، ئاری سەلاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێنتێنەری سلێمانی رایگەیاندووە، ڕۆژانە 700 بۆ 800 سەر ئاژەڵی بچوک سەردەبڕێت لەگەڵ 120 سەر ڕەشەوڵاخ، کە گۆشتەکەی دێتەوە ناو شاری سلێمانی بەمەبەستی بەکارھێنان لە دوکانەکانی گۆشت فرۆشتن‌و مۆڵ‌ و ڕیستورانتەکان سەرف دەکرێت و بڕەکەى بە گوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت.

 

وتیشى، جۆرێکى دیکەى گۆشت کە ساغ دەکرێتەوە گۆشتى بەستووە کە لەوڵاتانی ئۆکرانیاو بەرازیلەوە ھاوردە دەکرێت، بەڵام ھاوردەکردنی گۆشتی بەستوو ھەمیشەیی نییە لەبەر ئەوەی ھەندێکجار لەو وڵاتانە نەخۆشی‌و پەتا بڵاودەبێتەوە.