گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى باس لە ’’هێرشەکەی ئێران بۆسەر مۆساد’’ لە هەرێمی کوردستان دەکات

2021.04.14 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى باس لە ’’هێرشەکەی ئێران بۆسەر مۆساد’’ لە هەرێمی کوردستان دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەى جیرۆسلیمى ئیسرائیلى لەسەر زارى چەند سەرچاوەیەکەوە لە هەرێم بڵاویکردەوە، هەواڵەکەى کەناڵى پرێس تیڤى ئێرانى لەبارەى هێرشکردنە سەر چەند کارمەندێکى ئیسرائیل لە عێراق دورە لەراستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر چەند میدیایەکى عێراق و ئێرانى لەوانە کەناڵى پرێس تیڤى ئێرانى ئەوەیان بڵاو کردەوە، کە دەزگاى مۆسادى هەواڵگرى ئیسرائیل لەعێراق ڕوبەڕووى هێرش بووەتەوە.

 

چوار سەرچاوە لە هەرێمى کوردستانەوە بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، ڕوودانى هەر جۆرە هێرشێکى لەو شێوەیە لەهەرێمدا ڕەتدەکەنەوە و هیچ میدیایەکى کوردیش هەواڵێکى لەو شێوەیەى بڵاو نەکردووەتەوە تەنانەت تا شەوى سێ شەممەى ڕابردووش.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، بڵاوکردنەوەى هەواڵەکە سروشتیەکى "پڕوپاگەندانەى" هەیە کە هیچ ڕوونکردنەوەیەکى لەسەر نەدراوە و ئەوەش بووەتە مایەى گومان لەسەر ئەوەى گوایە رووداوەکە ڕوویداوە.

 

ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لە 10ى ئەم مانگە چەند پڕوپاگەندەیەک لەهەندێ سەرچاوەى نزیک لەئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە دەزگاى هەواڵگرى تورکیا لەگەڵ هەواڵگری ئیسرائیلیدا لەدژى هێزە لایەنگرەکانى ئێران لەشنگال کاردەکەن و بۆ ئەو دەنگۆیانەش هیچ بەڵگەیەک نەخراونەتە ڕوو.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەکۆتایەکانى مانگى تەمموزى ساڵى 2020، چەند کەسایەتیەکى نزیک لەتاران لەعێراق هێزە ئاسمانیەکانى  ئیسرائیلیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بەسەر ئاسمانى ئێراندا دەسوڕێنەوە، لەمانگى ئەیلولى ساڵى 2019 دا لایەنگرانى ئێران لەعێراقدا ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەربازگەى ئیسرائیلى لەهەرێمدا هەیە، بەڵام حکومەتى هەرێم ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە.

 

شەوی ڕابردوودا چەند میدیایەکی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نادیارەوە ڕایانگەیاند کە ناوەندێکی زانیاری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە باکوری عێراق لەلایەن هێزێکی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.  

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند "ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە، هەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل لە کوردستانە".  

 

وتیشى "ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان".