ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی 33ساڵەی یادی ئەنفالدا دەڵێت، "به ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه". داواشدەکات، ده‌وڵه‌تى عێراق كه‌سوكارى قوربانييان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (14ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ يادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان دهكهينهوه كه يهكێكە له دڕه‌نده‌ترين تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق، بێ جياوازى و بێ سڵه‌مينه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پياو، منداڵ و پيرى بێگوناهى كوردستان ڕاپێچى بيابانه بێفهڕهکانى مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زياتر له (١٨٢) هه‌زار هاووڵاتى كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ كران. ژینگه و سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وێران كرا و شوێنه‌وارى ژيان به يه‌كجارى له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ى كوردستان سڕايه‌وه.
ئەوەشی وتووە، "له‌م ياده‌دا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شههيداندا داده‌نوێنين، به ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه، بۆ هه‌ميشه به زيندوويى له ياده‌وه‌ريى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه. دروود بۆ ئه‌وان و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌نێرين كه به‌رگه‌ى ژان و ئازارێكى قووڵى بێ بڕانهوهيان گرتووه و ده‌گرن. پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت".
ڕاشیگەیاندووە، "يادى شه‌هيدان و مێژووى پڕ له خوێن و فرمسێكمان ده‌بێ هانده‌رى تهبايى و يهكڕيزى بێت و هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز جارێكى ديكه كاره‌ساتى ئاوا به‌سه‌ر گه‌لى كوردستان و له هيچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا نه‌يه‌ته‌وه".
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئەوەشی وتووە، "پاش ئه‌وه‌ى دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى قوربانييان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه و داواكارين ئه‌و ئه‌ركه ياسايى و ئهخلاقييهى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی. هه‌روه‌ها داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به جينۆسايد بناسێنێت. ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت".