گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودی سەرسوڕهێنەر!

چى بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک بە خورما بەربانگ دەکەیتەوە؟

2021.04.14 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
چى بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک بە خورما بەربانگ دەکەیتەوە؟

ناس کورد-

خورما خۆراکێکى نمونەییە بۆ شکاندنى رۆژوو لەمانگى رەمەزاندا و چەندین سودى تەندروستى هەیە، بەڵام ئایا جەستە چى لێدێت کاتێک بەربانگ بە خورما دەکەیت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خورما وزەیەکى باش دەدات بە جەستەى مرۆڤ، بەهۆى بوونى چەند پێکهاتەیەک تێیدا وەک شەکر و فەکتوز و گلۆکۆز، کە جەستە پێویستیەتى دواى رۆژوگرتن، ئەوەش بەپێی پێگەى جەزیرە.

 

هەروەها خورما دەبێتە هۆى باشکردنى کردارى هەرسکردن و یارمەتیدەرە لە تووشنەبوون بە قەبزى، کە هەندێک لەمانگى رەمەزاندا پێوەى دەناڵێنن.

 

بەربانگ کردنەوە بە خورما تاسەى برسێتى رۆژوەوان دەشکێنێت، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەى بڕێکى زۆر خواردن نەخوات لەکاتى شکاندنى رۆژودا.

 

بەوتەى شارەزایانى بوارى خۆراک، خواردنى خورما بەشێوەى رۆژانە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانى دڵ. 

 

هەر دەنکە خورمایەک بەگشتى 66 کالۆرى تێدایە لەگەڵ 16 گرام شەکر. 0.43 گرام پرۆتین، 15 ملیگرام کالسیۆم، 0.22 ملیگرام ئاسن، لەگەڵ بڕێک زنک و ڤیتامین.