گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەرهەم ساڵح بۆ حەسەن ڕۆحانی: جدیین لە دەرکردنی هێزە بیانییەکان

2021.04.14 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح بۆ حەسەن ڕۆحانی: جدیین لە دەرکردنی هێزە بیانییەکان

ناس کورد-

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، "ئەمریکا ڕۆڵێکی دووڕووی دەگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرور" و بەرهەم ساڵحیش جەختی کردووەتەوە کە عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزە بیانییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، ڕۆحانی جەختی کردووەتەوە کە "ئەمریکییەکان ڕۆڵێکی وێرانکەر دەبینن لە ناوچەکە، بوونی هێزەکانیشیان هیچ سودێکی بۆ ئاشتی و سەقامگیری نەبووە" و دەڵێت، "دەبێت تاران و بەغدا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئەوەش لەڕێگەی هەماهەنگی دووقۆڵی و هەرێمی."

 

ڕۆحانی باسی لەوەشکردووە کە "ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێرانیشە، بەهێزکردنی عێراق و سەربەخۆییی و گەڕاندەوەی سەروەرییەکەی گرنگە بۆ ئێران."

 

جەختی کردەوە ئێران "دژی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکییە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و بە زیانی دەزانن بۆ عێراق و ناوچەکە."

 

ڕاگەیەنراوەکە لە زاری بەرهەم ساڵحەوە دەڵێت، "بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە وڵات جدییە و لە دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکاش تاوتوێ دەکرێت."

 

هاوکات سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزباییان لەیەکتر کرد و ھەردوو سەرۆک ھیوای ئارامی و خۆشگوزەرانییان بۆ ھەردوو گەلی دۆست خواست.

 

لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە "پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا، و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست بکات، ھەروەھا باس لە دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا."

 

هاوکات جەختیشکرایەوە "لە گرنگی کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە و پابەندبوون بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان بەتایبەت پەتای کۆرۆنا و کارکردن بۆ سنووردارکردن و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر تەندروستی و ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."