گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری فرۆشت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی

2021.04.14 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری فرۆشت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی

ناس کورد-

بەپێی نوسراوێک کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بازاڕ و پڕکردنەوەى ئەو خواستەی کە لەسەر دۆلار دروست بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوەکە، بانکەکە بەپێی ڕیزبەندی بانکەکان لە A تاوەکو C، بڕە پارەیەکی دابینکردنەوە تاوەکو پێیان بفرۆشێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ڕوویدا، بە شێوەیەک نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار، بەڵام لەئێستادا دابەزیوە بۆ 148 هەزار و 400 دینار.

 

me_ga.php?id=16861