گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى هێرشێکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەدات

2021.04.14 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى هێرشێکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەدات

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی هێرشکردنە سەر دەزگایەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستانی رەت دەکاتەوە،ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە چەند میدیایەکی ئێران هەواڵی "هێرشکردنە سەر بنکەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیل لە باکووری عێراق" بڵاوبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە، هەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل لە کوردستانە".



ئەوەش هاتووە، "ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان".

 

شەوی ڕابردوودا چەند میدیایەکی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نادیارەوە ڕایانگەیاند کە ناوەندێکی زانیاری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە باکوری عێراق لەلایەن هێزێکی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.

 

ڕاشیانگەیاند کە "هێرشەکە بووەتەهۆی کوژران و برینداربوونی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی" و هێرشەکەیان بە "لێدانێکی جەرگبڕ" ناوبرد."