گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پسپۆرێک وەڵام دەداتەوە

کامیان تواناى ڕۆژوگرتنیان زیاترە.. ژنان یان پیاوان؟

2021.04.14 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
کامیان تواناى ڕۆژوگرتنیان زیاترە.. ژنان یان پیاوان؟

ناس کورد-
شارەزایەکى بوارى زانستى خۆراک ڕایگەیاند، بەشێوەیەکى گشتى ژنان تواناى ڕۆژوگرتنیان زیاترە وەک لە پیاوان، بەهۆى چەند هۆکارێکى پەیوەست بە پێکهاتەى جەستەیانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەى بی بی سی، محەمەد فائد، شارەزاى زانستى خۆراک لە مەغریب باسى لەوەکردووە، رێژەى چەورى لە جەستەى ژناندا زیاترە وەک لە جەستەى پیاوان، لەبەرانبەردا ماسولکە لە جەستەى پیاواندا زیاترە بەراورد بە ژنان، ئەوەش هۆکارێکە بۆ تواناى زیاترى ژنان بۆ گرتنى ڕۆژوو.

 

دەشڵێت، چەندین هۆکارى زانستى لەپشت ئەو بیروڕایەوەیە، بەتایبەت کە بەشێک لە هۆرمۆنەکان زیاتر چالاکن لەجەستەى ژنان، هۆرمۆرنى ئەسترۆجین لەجەستەى ژناندا یارمەتیان دەدات کە زیاتر بەرگەى برسێتى بگرن و ماوەیەکى زۆر بە ئارامى بمێننەوە و بەرەنگارى کاردانەوە و هەستکردن بە نیگەرانى ببنەوە.

 

بەوتەى ئەو شارەزایەى زانستى خۆراک، لەبەرانبەر ئەوەدا هۆرمۆنى تستوستيرون لەلاى پیاوان هەستى کاردانەوە و نیگەرانییان زیاتر دەکات.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، جەستەى ژنان پێویستى بە خۆراکێکى کەمترە وەک لە پیاوان بەشێوەیەکى گشتى.