کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رچاوه ڕۆژنامهوانییەکانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، یانه‌ی بەرشەلۆنە هەوڵی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزى ئیتاڵی دەدات. . ئەمڕۆ هەینی 7ی حوەزیرانی 2019 تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتالیا بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بوفۆنی ئیتاڵی بكاته گۆڵپارێزی دووه‌می یانەکەی له دوای تێرشتیگنی ئه‌ڵمانی. . ئەمە لەکاتێکدایە یاسپه‌ر سیلیسن، گۆڵپارێزی دووه‌می ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە، ڕایگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و بچێته یانه‌یه‌كی دیکە، بۆ ئەوەی هەلی یاریکردنی زیاتر بێت. . بوفۆن گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتاییهات و لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە، بۆیە تەنها ڕەزامەندی هەردوولا بەسە بۆ ئەوەی بوفۆن بەشێوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات. .