گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

پێشکەشکارێکی میسڕی لەپێناو مێردەکەیدا مێردی خوشکەکەى کوشت

2021.04.14 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
پێشکەشکارێکی میسڕی لەپێناو مێردەکەیدا مێردی خوشکەکەى کوشت

ناس کورد-

لە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزاندا و لە گەڕەکى زەینەبەى شارى قاهیرەى پایتەختى میسڕ، کچە پێشکەشکارێکی ڕادیۆیی لە میسر مێردی خوشکەکەى خۆی کوشت بە تۆمەتی ئەوەى شوێنی مێردەکەى خۆی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى میسر کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویان کردووەتەوە، پۆلیس ڕانیا سەفوەت، بێژەرى (راديو السكة)ی بەتۆمەتى کوشتنى هاوسەرى خوشکەکەى لەماڵەوەى خۆیاندا بە چەقۆ دەستگیر کردووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بێژەرەکە لە وتەکانیدا لە بەردەم پۆلیسدا وتوویەتى، "من بەرگریم لەخۆم کردووە و نەمویستووە بیکوژم".

 

هەر بەپێى وتەى سەرچاوە ئەمنییەکە، ئەوەى کە ڕوویداوە سەرەتا گلەى و دەمەبۆڵێ بووە و دواتر بەرەو مشتومڕ و توندوتیژى ڕۆشتووە.


ئەوەش ئاشکرا کراوە، ڕانیا چووەتە ماڵى خوشکەکەى و توڕە بووە لە زاواکەى کە شوێنى هاوسەرەکەى ڕانیای بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە دواى ئەوەى لە یاسا هەڵهاتووە بەهۆى قەرزێک کە کەوتووەتە سەرى و بڕەکەى 600 هەزار جونیەى میسڕى و ئەو کارەی زاواکەى بووەتە هۆى ئەوەى پۆلیس هاوسەرەکەى دەستگیر بکەن.

 

میدیاکان باسیان لەوەش کردووە، کاتێک ڕانیا تۆمەتەکەى ئاڕاستەى زاواکەى کردووە و ئەویش ڕەتى کردووەتەوە کارێکى وەهاى کردبێت، دەمەبۆڵێ لەنێوانیاندا دروستدەبێت و بێژەرکە پەنا دەباتە بەر چەقۆیەک لەنێو چێشتخانەکەیاندا و پەلامارى زاواکەى دەدات.

 

هەر بەپێى میدیا ناوخۆییەکانى میسڕ، دوا بەدواى ڕوداوەکە دراوسێکانیان لە گەڕەکى زەینەبە هەوڵى گەیاندنە زاواکەى ڕانیایان بۆ نەخۆشخانە داوە و ئەمبۆڵانسیان بانگ کردووە بەڵام پێش گەیشتنى بە نەخۆشخانە بەهۆى سەختى برینەکانیەوە گیانلەدەستدەدات.

 

سەرچاوە ئەمنیەکە ئەوەشى درکاندووە، ئەو تۆمەتەى کە ئاڕاستەى تۆمەتبارەکە کراوە ئەوەیە کە کوشتنى بەئانقەست نەبووە و لەئەنجامى توڕەبوونەوە بەڕێکەوت بووە و لەئێستاشدا لەلایەن دادوەرى گشتیەوە بەڕاگرتنى تۆمەتبارەکە لەزیندان لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەکرێت.