گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدژی کێ؟

ترەمپ دیسان بەزمی نایەوە: بایدن لەگەڵ فایزەر خەریکی پیلانگێڕییە

2021.04.14 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دیسان بەزمی نایەوە: بایدن لەگەڵ فایزەر خەریکی پیلانگێڕییە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكى پێشووى ئەمريكا جۆ بایدنی سەرۆكى ئێستا تۆمەتبار دەكات بەوەى لەگەڵ كۆمپانياى "فايزەر" خەريكى پلانگێڕين بۆ ئەوەى ڕێگە نەدەن ڤاكسينى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" دابەش بكرێت، ئەوەش بە هۆكارى سياسى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەى هەڵپەساردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن لۆمەی جۆ بایدن دەکات و دەڵێت، ئەو بەياننامە هاوبەشەى ئيدارەى خۆراك و دەرمانى ئەمريكى (FDA) و ناوەندى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێيان (CDC) بڵاويان كردووەتەوە كە تێيدا بەكارهێنانى ڤاكسينى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان هەڵپەسێردراوە، هۆكارەكەى سياسييە.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، "چونكە ئيدارەى خۆراك و دەرمانى ئەمريكا كۆمپانياى فايزەريان خۆش دەوێت، ئەو ڕاگەياندنەش بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كە FDA لەگەڵ كۆمپانياى فايزەر كاردەكات، كە دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ڕەزامەندى لەسەر بەكارهێنانى ڤاكسينەكە دابوو."

 

ترەمپ پێشى وايە، ئەوان ئەويان "خۆشنەويستووە چونكە زۆر بە توندى فشاری دەخستنە سەر، ئەگەر فشارەکانی ئەو نەبوايە ئەوا تا سێ بۆ پێنج ساڵى تريش ڤاكسينيان دروست نەدەكرد و چەندين ساڵيان پێدەچوو تا هەنگاويان دەنا."

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت، لەسەر ڕێنمايى ئيدارەى خۆراك و دەرمانى ئەمريكا بەكارهێنانى ڤاكسينى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن ڕاگيرا بەهۆى ئەوەى چەندين حاڵەتى دروستبونى جەڵتەى خوێنى لێكەوتوەتەوە، لاى خۆشيەوە كۆمپانياكە بەكارهێنانى ڤاكسينەكەى لە ئەوروپا وەستاند.