گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەی نەوت

بە ’’میکانیزمى نوێ’’ پارەی پترۆدۆلار دەدرێتە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم

2021.04.14 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
بە ’’میکانیزمى نوێ’’ پارەی پترۆدۆلار دەدرێتە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم

ناس کورد-

لیژنەى نەوت و وزەى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، یاساى بودجە پشتى بە میکانیزمێکى نوێ بەستووە بۆ خەرجکردنى پترۆدۆلار کە خۆى دەبینێتەوە لە کردنەوەى سندوق و هەژمار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق، سادق سەلیتى، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ساڵانى ڕابردوودا پترۆدۆلار لەناو بودجەدا دانراوە بەڵام جێبەجێنەکراوە، ئەوەش بە پاساوى کەمى داهاتەوە و وەزارەتى دارایی زیاتر لە 25 ترلیۆن دۆلار قەرزارى پارێزگاکانى باشورە.

 

وتیشى، لە بودجەى ئەمساڵدا میکانیزمى نوێ دانراوە، وەزارەتى دارایی ناچارکراوە سندوقى تایبەت بە پترۆدۆلار دابنێت و مانگانە پشکى هەر پارێزگایەک لە داهاتى نەوت بخرێتە سەر هەژمارى خۆى.

 

بەوتەى سادق سەلیتى، وەزارەتى دارایی ناتوانێت مامەڵە بەو پارەیەوە بکات و ڕاستەوخۆ بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانى نەوت خەرجدەکرێت.

 

بەپێی یاساکە، میکانیزمە نوێیەکە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.