گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە تەندروستییەوە

تەندروستیی هەرێم: تکایە ناوی خۆت تۆمار بکە و بەساڵاچووانیش هان بدەن خۆیان بکوتن

2021.04.14 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم: تکایە ناوی خۆت تۆمار بکە و بەساڵاچووانیش هان بدەن خۆیان بکوتن

ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەڵێت، "هانی بەساڵاچووانیش بدەن خۆیان بکوتن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتەکە لە بانگەوازێکدا (14ی نیسانی 2021) دەڵێت، "پارساڵ لەو کاتانە هیوای هەموومان ئەوە بوو کەی ڤاکسین بەرهەم دێت ، ئێستا کەلەبەردەستە بەڵام دوودڵی لەوەی وەریبگری، ئەو ڤاکسینەی بەردەستە ئەمە باشترینە، ئەگەر ئێستا دەرفەتت هەبێت بۆ وەرگرتنی لەوانەیە دواتر نەتوانی بە ئاسانی وەریبگری."

 

دەشڵێت، "زۆربەی ووڵاتە زلهێزەکان کێشەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسینیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان ، بۆیە هەموو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە."

 

ئاسۆ حەوێزی بانگەواز دەکات و دەڵێت، "تکایە ناوی خۆت تۆمار بکەو بۆ رۆژی دواتر بڕۆ ڤاکسینەکەت وەربگرە و کەسانی بە ساڵاچوانت هاندە بۆ وەرگرتنی ، چاوەڕوان مەکە بۆ ئاگادارکردنەوە ، لە هەمان کات مەڵێ ئەم جۆرە نا و ئەم جۆرە ، ستافی راهێنراو رێنماییەکانت بە دروستی پێدەڵێن پێش و دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەت."