گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستی شکاندووە’’

چیرۆکی ژنێک کە لە هەرێمەوە چووەتە بەریتانیا و لەوێ مێردەکەى لوت و دەستی شکاندووە

2021.04.14 - 00:16
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ژنێک کە لە هەرێمەوە چووەتە بەریتانیا و لەوێ مێردەکەى لوت و دەستی شکاندووە

ناس كورد-

نوسەر کەژاڵ نوری لە فەیسبوکی خۆی ژیان و چیرۆکی ژنێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە کە چووەتە بەریتانیا و لەوێ شوی کردووە، "بەڵام پیاوەکەى لەگەڵی خراپ بووە و زۆر توندوتیژی بەرامبەر کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەژاڵ نوری لە بابەتەکەیدا کە داوای هاوکاریی یاسایی بۆ ئەو ژنە دەکات دەڵێت، "پیاوەکە زۆر توندوتیژی لەگەڵ بەکارهێناوەو لێیداوە لووتی شکاندووە، دەستی شکاندووە و ئێستاش پەنجەی دەستێکی سەقەت بووە و ناتوانێ بەو دەستەی مەنجەڵ بگرێت."

 

دەقی بابەتەکە بخوێنەوە:

سڵاو، هاوڕێیانی ئازیز تکایە با پارێزەرانی شارەزا لە بواری دادگای باری کەسێتی و جیابوونەوە وەڵامی ئەم پرسیارەم بدەنەوە.
ژنێک لە باشوری کوردستانەوە، شووی کردووە بە پیاوێک بۆ بەریتانیا و دواتر ئیقامەی لە رێگەی پیاوەکەوە بۆ دەرچووە، خاوەنی مناڵێکن، پیاوەکە زۆر توندوتیژی لەگەڵ بەکارهێناوەو لێیداوە لووتی شکاندووە، دەستی شکاندووەو ئێستاش پەنجەی دەستێکی سەقەت بووەو ناتوانێ بەو دەستەی مەنجەڵ بگرێ و هەرچی پێبگرێ لەدەستی بەردەبێتەوە خوارەوە، ئەو ژنە هەوڵی داوە جیابێتەوە بەڵام ماڵە باوکی زۆر دواکەوتوون و جیابوونەوەیان قبوڵ نەکردووەو بەکچەکەیان وتووە نابێ جیابیتەوە، بۆیە کچەکە بەبێ پرس جیابۆتەوەو دواتر شووی کردۆتەوەو ئێستا ژنی کەسێکی ترە و ماڵی باوکی حاشایان لێکردووە. مێردەکەی پێشووی بە پرۆسەی جیابوونەوەکە رازی نەبووە و تەڵاقی غیابیی دراون و لە بەریتانیا بە فەرمی جیابوونەوەکە جێگیرکراوە، بەڵام هەتا ئێستاش لە کوردستان لە دادگا جیانەبوونەتەوەو پیاوەکە ئامادە نیە تەڵاقی بات ، هەرچەندە ژنەکە شووی تری کردۆتەوەو ئێستا بە مێردە. ژنەکە لە کوردستان پارێزەری گرتووەو زۆری هەوڵداوەو پارەیەکی زۆری سەرف کردووە بۆ جیابوونەوە کەچی تا ئێستا سەرکەوتوونییە.
ئێستا :-
1- ئایا ئەو ژنە بە پێی یاسا بە فەرمی تاوانبارئەبێت کە شووی کردۆتەوە لە کاتێکدا لە کوردستان لە خانەی هاوسەرێ کەسێکی تردابێت ؟
2- ئایا جیابوونەوەکەی بەریتانیا کە بە فەرمی کراوە لەناو کوردستان کاری پێناکرێت لەدادگاکاندا؟ چونکە مێردەکەی ئامادە نیە لە کوردستان دەستی لێهەڵگرێ و مێردەکەشی گەراوەتەوەولەوێ ئەژی، ئایا مێردەکەی ئەتوانێت لەکاتی سەفەر و گەڕانەوەی ژنەکەدا، لە رووی یاساییەوە گێچەڵ بۆ ژنەکە دروست بکات؟ ئەتوانێت سکاڵای لەسەر تۆماربکات و ئایا ئەگەر سکاڵای کرد، یاسا ژنەکە عەزیەت دەدەن؟
3- ئایا رێکخراوەکانی ژنان ئامادەن ئەم کەیسەمان لێ وەرگرن و پارێزەرێکی باش و خۆبەخشی بۆ دابین بکەن کە کارەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامبدات بۆی؟
4- باشە بۆچی و هۆکارچییە کە پارێزەر نەیتوانیووە تا ئێستا ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوە؟ ئایا رێکارێکی یاسایی هەیە نەجاتی بات؟
سوپاسی وەڵام
تێبینی :- خاوەن کەیسەکە خۆی وەڵامەکان دەبینێت